بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە نێو کۆڕی خەڵکی میاندواوی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتیشی : پیلانی دوژمنانی ئێران بە هەوڵی هێزی ئاسایشی ، دادەڤانی و بە ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پووچەڵ کراوەتەوە .
عەلەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە باری ناوچەیی و نێودەوڵەتی خاوەن ڕەوشێکی تایبەتە وتی : سەرباری ئاڵۆزییەکانی ئێستا لە وڵاتانی ناوچە ئێران خۆی لەم ئاڵۆزیانە پاراستووە و هەر تاقمێکی تیرۆریستی کە بەنیازی زەبردان لە ئێران بێت بە توندی زەبر دەبینێ .
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران هەروەها پاراستنی یەکگرتوویی و یەکێتیی بە هۆی سەربەرزی و مەزنایەتی کوماری ئیسلامیی ئێران زانی و پێداگری کرد : هەبوونی ئاسایشی تۆکمەوتەواو، بووەتە هۆی هۆگری سەرمایەدانەرانی بیانی بۆ ئامادە بوون لە ئێران .